zagros news agency

هۆکارەکانی کەمی ڤیتامین دی لە جەستەدا

هەموو ڤیتامینەکان، بۆ جەستە زۆر گرنگن و کەمییان لە جەستەدا زیانی تەندروستی دەبێت، یەکێک لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە ڤیتامین دیە، کە کۆمەڵێک هۆکار هەیە بۆ کەمی ئەو ڤیتامینە لە جەستەدا.

ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە، کەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا زیانێکی تەندروستی زۆری دەبێت و کاریگەری نەرێنی لێدەکەوێتەوە، چونکە بە هۆکارێکی پارێزگاریکردن لە تەندروستی جەستە دادەنرێت.

کۆمەڵێک هۆکار هەیە بۆ کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا لەوانە، کەمی بەرکەوتنی تیشکی خۆر، نەخۆشییەکانی جگەر و گورچیلە، بەکارهێنانی هەندێک دەرمان، نەبوونی سیستمی خۆراکی تەندروست و هەندێک حاڵەتی نەخۆشی.

سەرچاوەکانی ڤیتامین دی بریتیین لە، بەرکەوتنی تیشکی خۆر، ماسییەکان، شیر، جگەر، پەنیر، قارچک، هێلکە، شەربەتی پڕتەقاڵ، گۆشت، دانەوێڵەکانی وەک گەنم و جۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی هەوکردنی سییەکان

lana

چۆن بزانیت رێژەی ڤیتامینەكان لە لەشتدا كەمە

lana

ئەگەر ترشەڵۆکی گەدەت هەیە لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

lana