zagros news agency

ئەگەر ترشەڵۆکی گەدەت هەیە لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

ترشەڵۆکی گەدە یەکێکە لە کێشە باوەکانی کرداری هەرس دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێکی زۆر لە سنگدا و هەستان بە سووتان دەکەیت، هۆکارێکە بۆئەوەی کەسی توشبوو خواستی خواردنی نەمێنێت و بێزاری دەکات.

ئەوو کەسانەی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە:

-خواردنە زۆر چەورەکان
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە چەوری دەبنە هۆی قورسی گەدە و هۆکارن بۆ توشبوون بە قەبزی، ئاوسان و غازات، بۆیە ئەگەر ترشەڵۆکی گەدەت هەیە پێویستە نەیانخۆیت.

-نەعنا
خواردنەوەی شەبەتی نەعنا هەستی سووتان و ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکات.

-پڕتەقاڵ و لیمۆ
مزرەمەنیەکان ڕێژەیەکی زۆر ترشەکانیان تێدایە و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر سووتانی گەدە هەیە.

-خواردنە تونەکان
خواردنە تونەکان ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکەن و کرداری هەرس هێواشتر دەکەن، کە هۆکارێکە بۆ زیادبوونی سووتان و ترشەڵۆک.

هەواڵی پەیوەندیدار

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕۆژانە شوکولاتەی تۆخ دەخۆیت

lana

وەزیری تەندروستی زانیاری لەسەر پەتای خوێنبەربوون ئاشکرا دەکات ‎

سەڵاح

شەپۆلی نەخۆشیی ئەنفڵۆنزا لە ئێران زیاتر لە ١١٠ کەسی کردە قوربانی

یاسین