zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی لەبارەی تووشبووانی نەخۆشی ئایدز

 

‎چاودێری تەندروستی هەموو شوێنێک دەکرێت و سەلامەتی هاوڵاتیان دەپارێزین، ڕێککاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ هەر شوێنێک بێ مۆڵەتی تەندروستی یان مۆڵەتی بەسەرچووبێت و کاربکات …

‎لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیه گواستراوەکان و بەرەوامی ڕووپێووی دۆزینەوەی حالەتەکان و دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ کارمەندانی شوێنە گشتێەکان بۆ پێدانی مۆڵەتی تەندروستی …

‎دوای پشکنینی تاقیگەیی ڕۆژانە بۆ کارمەندانی شوێنە گشتیەکان و دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی، سێ حالەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئەیدز لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەستنیشانکرا کە لە ساڵۆنەکانی ئافرەتان کاریان دەکرد و هەموویان بیانی بوون و لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادارکرایەوە و ڕێککاری پێویست وەرگیرا.

‎هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە خۆیان دوور بگرن لە شوێنی نافەرمی، پێویستە سەردانی شوێنی فەرمی بکەن و لە شوێنە گشتیەکان پرسیاری مۆڵەتی تەندروستی بکەن و لە هەر گومانێک لە نەبوونی مۆڵەت یان دیاردەیەکی نا تەندروست ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە لەڕێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندی یان سندوقی سکاڵا تیمەکانی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە.

‎وەزارەتی تەندروستی
‎حکومەتی هەرێمی کوردستان
‎26 ئایار 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

کەسانی سەربازی ناتوانن لە کاتی سواربوونی ماتۆڕسکیل جلی سەربازی لەبەر بکەن

سەڵاح

ئایا سندی چەوری خوێن دادەبەزێنێت

lana

بوومەلەرزەیەک لە باکووری کوردستان ڕووی دا

سەڵاح