zagros news agency

سود و گرنگی ڕۆنی نەعامە بۆ تەندروستی مرۆڤ

نەعامە، وشتر مر، ostrich، ناوی زانستی (Struthio camelus)، جۆرێکە لە باڵندەی گەورە کەناتوانێ بفڕی، زێدی ئەسڵی ئەفریقا و ڕۆژهەلاتی ناوەراستە، بەڵام ئیستا لە زۆر شوێنی سەرزەوی بڵاوبۆتەوە، بەهۆی ڕاوکردنەوە ژمارەیان زۆر کەمی کردوە.

ڕۆنی نەعامە (وشتر مرخ) ئەم ڕۆنە زیاتر لە 3 هەزار ساڵ پێش زایین بەکارهاتوە لە لایەن شارستانیەتی یۆنانیەکان و ڕۆمانیەکان و ئەفریقیەکان و میسریە کۆنەکان بۆ مەبەستی جوانکاری پێست و بەکارهێنانی وەک چارەسەر و دەرمانێک بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی ماسولکە و ئێسک و جومگەکان.

سود و گرنگی ڕۆنی نەعامە بۆ تەندروستی مرۆڤ چیە؟

1. ڕۆنی نەعامە، ڕۆنێکی سروشتییە و چارەسەر و خۆراکێکی تایبەت و دەوڵەمەندە بۆ زیندوکردنەوی خانەکانی پێستی ڕوخسار بەتایبەت بۆ نەهێشتنی چورچی و لۆچی پێست، چەوری و لابردنی هەمو جۆرەکانی پەڵە و زیندووکردنەوەی خانە مردوەکانی پێست.

2. بەسودە بۆ لابردنی شوێنی برین، خەت و پەڵەی سک، پەڵەی ڕەش، زیپکە، شوێنەواری زیپکە و هەڵئاوسانی دەوری چاو و توندکردنەوەی پێست.

3. چارەسەرە و بەسودە بۆ قڵیشان و ئەکزیمایی دەست و قاچ و بنە پێ، گەنج ڕاگرتن و گەشانەوەی پێستی ڕوخسار، دژی نیشانەکانی هەڵکشانی تەمەنە و پێست دەپارێزێت لە تێکچون.

4. چارەسەر و بەسودە بۆ کەمکردنەوە و نەمانی ئازار لە جومگەکان و ماسولکەکان، بەتایبەت ئازاری جومگەکانی ئەژنۆ و پشت و مل و هەمو ماسولکەکانی لەش کە لە دەرئەنجامی ماندوبون و سەرمابون و هەڵکشانی تەمەن گرژ و ئەستور دەبن.

5. چارەسەر و یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی موی سەر و ڕاگرتنی هەڵوەرینی قژ و پڕکردنەوەی قژ، بەهێزکردنی تاڵە موی برۆ و ڕێگرتن لە تەنکبونی قژ.

6. چارەسەر و بەسودە بۆ سوتانەوەی پێست و کزانەوەی شوێنی هەستیاری وەک، بن باڵ و ناو ڕان، بەهۆی گەرماوە کاتێ پێست دەسوتێ یان بەهۆی گەرما توشی حەساسیەت و هەستیاری دەبێت، بەتایبەتیش سوتانەوە و کزانەوەی ناو ڕانی منداڵ.

تێبینی: بەکارهێنانی ڕۆنی نەعامە بۆ هەمو تەمەنێک دەبێت و دەتوانێت بەکاری بهێنێت و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نییە، چونکە پێکهاتەکەیی لە %100 سروشتیە و هیچ جۆرە ماددەیەکی کیمیایی تێدا نیە، لە ماوەیی (1 تا 3) هەفتە دەرئەنجامی کارکردنی بەدیار دەکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو نیشانانەی دەریدەخات بەردی گورچیلەت هەیە

lana

ئایا خواردنەوەی شیر یارمەتی دابەزینی کێش دەدات؟

lana

پێنج مادەی خۆراکی پێویست بۆ پێستێکی تەندروست

lana