كاتێك بڕبڕەی پشت ئازاری پێدەگات یان كێشەی تێدا دروستدەبێت، كاریگەریی دەكاتە سەر تەواوی جەستە و تەنانەت تەواوی رۆژەكەت لێتێكدەدات، هەربۆیە بە شەش رێگە دەتوانیت بڕبڕەی پشتت بپارێزیت.
1. بە رێكی دابنیشە
ئەگەری تەواوی رۆژەكە بەدیار شاشەوە دابنیشیت، دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو كورسیەی بەكاریدەهێنیت باش بێت، پێویستە قاچەكانت بە گۆشەی 90 دابنێیت و خۆت بە گۆشەی 90 دابنیشیت، بەمشێوەیە فشاری زۆر ناكەوێتە سەر پشتت.
2. بجوڵێ
جوڵە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی بڕبڕەی پشت، گرنگە بۆ هەر 1 كاتژمێرێك، 10 خولەك رێبكەیت، بەمشێوەیە خوێن زیاتر بۆ ماسولكەكان دەڕوات.
3. ماسولكەكانت بەهێزبكە
كاتێك وەرزش دەكەیت، تەنها سەرنجت لەسەر ورگت نەبێت، بەڵكو گرنگی بەو وەرزشانە بدە كە ماسولكەكانی شان و پشتت بەهێزدەكەن.
4. بە باشی بخەوە
هەمو كەسێك سێ یەكی ژیانی بە خەوتن بەسەر دەبات، گرنگە ئەو سەرین و جێگایەی بەكاریدەهێنیت، وابكات هەست بە ئاسودەیی بكەیت.
5. ئاو بخۆرەوە
بڕبڕەكانی پێستت پێویستیان بەوە هەیە كە ئاگاداریان بیت و وشك نەبنەوە، بەتایبەتی بەستەرەكانی، خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو لە رۆژێكدا یارمەتیدەر دەبێت.
6. لە فشار بەدوربە
دەرونێكی تەندروست یەكسانە بە ماسولكەی تەندروست، گرنگە خۆت لە فشاری دەرونی بەدوربگریت بۆئەوەی پارێزراو بیت لە كێشەی پشت و بڕبڕە.

