zagros news agency

حەوت نیشانە لە قاچەکانتدا دەریدەخەن جگەرت نەخۆشە

نەخۆشی جگەر زۆربەی کات ئەگەر زوو درکی پێبکرێت ئاسان چارەسەردەکرێت، بۆیەپزیشکێکی پسپۆڕی چارەسەری سروشتی کۆمەڵێک نیشانەی ئاشکراکردووە کە لە قاچەکاندا دەتوانرێت نەخۆشی جگەری پێ بناسرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی “زە میرەری” بەریتانی، پزیشک “ئێریک بێرگ” پسپۆڕی چارەسەری سروشتی، حەوت نیشانەی ئاشکراکردووە کە لە قاچەکاندا دەردەکەون و نەخۆشی جگەری پێدەناسرێتەوە، کە ئەمانەن:

١. خورانی قاچەکان، بەتایبەت لە بنەپێدا.

٢. ئازار یان هەوکردن لە بنەپێدا.

٣. گەرمبوونی پێیەکان.

٤. کۆبوونەوی شلەکان لەناو پێستی قاچدا.

٥. هەوکردنی سەرپەنجەکان بەتایبەت لەژێر نینۆکەکاندا.

٦. بۆنکردنی قاچەکان.

٧. گۆڕینی رەنگی نینۆکەکان بۆ رەنگی سپی، ئاسایی نینۆکەکان رەنگیان شێوە پەمەییە.

هەندێک هۆکاری تر کە دەبنە هۆی لەکارکەوتنی جگەر، بریتین لە:

-کارگەری لاوەکی بۆ هەندێک دەرمان.

– زۆر خواردنی شەکر.

– زۆر خواردنی خۆراکی لەقوتوودراو.

– کەم خواردنی سەوزوات.

– زیادەرۆیی کردن لە خواردنەوە کهولییەکاندا.

– زۆر وەرگرتنی پڕۆتین.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەکانی نان بۆ تەندروستی

lana

چوار خواردن پێش نوستن بۆ تەندروستی مێشک بەسوودن

lana

لە هەولێر .. دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی پسپۆڕی پزیشكانی منداڵان به‌رێوه‌چوو

دڵشاد