zagros news agency

نەخواردنی نانی بەیانی نەخۆشی دڵ زیاد دەكات

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە نەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە هۆی ئەگەری تووشبوونی پیاوان بەنەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان.

ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: لەو لێكۆڵینەوەیەدا كەلەلایەن زانایانی زانكۆی هارڤارد ئەنجام دراوە، زانایان سەلماندیان ئەو پیاوانەی نانی بەیانیان ناخۆن بەدرێژایی تەمەنیان مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان بەرێژەی لە 27% زیاد دەكات بەراورد بەو پیاوانەی نانی بەیانی دەخۆن.

زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامە بەلێكۆڵینەوە لەزانیاری پزیشكی 27 هەزار پیاو لەماوەی 16سال، زانایان بۆیان دەركەوت لەماوەی ئەو ساڵانەدا 1500 پیاو تووشی نەخۆشی دڵ و دەمارەكان بوون و هۆكاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ نەخواردنی نانی بەیانیان و زۆربەی تووشبووان جگەرەكێش بوون و زیادڕەویان كردووە لەخواردنەوەی ماددە كهولیەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار

‏Whatsapp تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

دڵشاد

ئەو خواردنانەی یارمەتی پاککردنەوەی سیەکانت دەدەن

lana

زیانەكانی گەرمكردنەوەی خواردنی خێرا

lana