zagros news agency

شەش سوودی ڤیتامین A بۆ راگرتنی تەندروستی جەستە

ماددە خۆراکییەکان رۆڵێکی گرنگ دەبینن لە تەندوست هێشتنەوەی جەستە، یەکێکیش لەوانە ڤیتامینAیە کە پەرە بە گەشەیەکی باش دەدات و چەندین سوودی تریشی هەیە.

ماڵپەڕی”کلیڤلاند” لە هەواڵێکی تەندروستیدا شەش سوودی ڤیتامینAباس کردووە، ئەوەشی ئاماژە پێداوە کە چی روودەدات ئەگەر زیاد لە پیویست ڤیتامینAوەربگریت، بەم جۆرە:

سوودەکانی:

١. پەرە بە تەندروستی چاوەکان دەدات.

٢. پاڵپشتی سیستمی بەرگری جەستە دەکات بەتایبەتی خرۆکە سپییەکانی خوێن.

٣. مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

٤. پارێزگاری لە تەندروستی پیست دەکات و هێلەکانی پیری کەم دەکاتەوە.

٥. پاڵپشتی لە کۆئەندامی زاوزێ دەکات، کەمی ڤیتامینAلەوانەیە هۆکاربێت بۆ نەزۆکی.

٦. ئێسک و ددانەکان بە پتەوی دەهێڵێتەوە و مەترسی شکان و پێکانیان کەم دەکاتەوە.

سەرچاوەکانی دەستکەوتنی ڤیتامینA:

– بەرهەمە شیرەمەنییەکان

-هێلکە

– ماسی

– جەرگ

– سەوزە و میوە

ئەگەر ڤیتامینAزۆر وەربگیرێت، ئەم گرفتانەی لێ دەکەوێتەوە:

-لێڵبوونی چاو

-ئازاری ئێسک

-سەرگێژخواردن

-وشکبوونەوەی پێست

-قژ رووتاندنەوە

-سەرئێشە

-دڵتێکهەڵهاتن یان ڕشانەوە.

-زەرد هەڵگەڕانی پێست.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو کانزا و ڤیتامینانەی بەرگری لەش بەهێزدەکەن

lana

باشترین سەوزەواتەکان بۆ تەندروستی مێشک

lana

پێنج جۆری خۆراک سەرچاویەکی باشن بۆ دەستکەوتنی کۆلاجین

lana