zagros news agency

توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ با به‌ ئاوی سارد خۆیان نه‌شۆن

کۆمەڵەی پسپۆڕانی دڵ لە ئەمه‌ریکا له‌ تازه‌ترین راپۆرتی پزیشكیدا رایگه‌یاندووه‌: ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێنیان هەیە بەتایبەت بەرزەپەستانی خوێن، وا باشترە بە ئاوی سارد و زۆر سارد خۆیان نەشۆن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی ئایار كۆمه‌ڵه‌ی دڵ له‌ ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: هەرچەندە خۆشووشتن بە ئاوی سارد سوودێکی زۆری هەیە و بەرگریی جەستە بەرز دەکاتەوە، بەڵام ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە باشترە ئاوی شلەتێن یاخود کەمسارد بۆ خۆشووشتن بەکاربهێنن

ساڵانه‌ لەگەڵ گۆرانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و گۆڕینی وه‌رز و گەرمبوونی پلەکانی گەرما و داخڵ بوون بۆ ناو وه‌رزی هاوین، خەڵکی زیاتر ئاره‌زووی خۆشووشتن بە ئاوی سارد دەكه‌ن، بەڵام کۆمەڵەی دڵ لە ئەمه‌ریکا هۆشداری داوه‌، ئاوی سارد لوولەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە و مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵیش زیاد دەکات.

لای خۆیه‌وه‌ د. جۆناسان فلایەر، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی دڵ له‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌: خۆشووشتن بە ئاوی گەرم ته‌ندروستتره‌ له‌ ئاوی سارد و رایگه‌یاندووه‌: ئاوی كه‌مێك گه‌رم یان شڵه‌تێن پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە و ئاسوودەیی زیاتریش بە دەروون دەبەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم میوانە سوودیان بۆ نەخۆشانی دڵ هەیە

lana

هەولێر.. کۆنفڕانسی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری دڵ و سینگ بەڕێوەچوو

یاسین

سێ خواردن ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکەن

lana