ڕۆژانە مشتێکی کەمی بادەم یارمەتی سنووردارکردنی ئارەزووی خواردن دەدات و پشتگیری تەندروستی میتابۆلیک دەکات.
بەپێی ماڵپەڕی “Eating Well”، گرنگیدان بە کەمکردنەوەی چەوری جەست، تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی دەپارێزێت، چونکە کۆبوونەوەی چەوری پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جۆری دووەمی شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکەوە هەیە.
ستایسی لۆفتۆن پسپۆڕی خۆراک دەڵێت ” بادەم چەورییە تەندروستەکان، پرۆتین و ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێری بکەیت و کاریگەرییان لەسەر چۆنیەتی هەڵگرتنی چەوری جەستەت هەیە، بەتایبەتی لە دەوروبەری کەمەرت”
بادەم دەتوانێت پاڵپشتی پێکهاتەیەکی تەندروست لە جەستەدا بکات، هەروەها چەندین سوودی دیکەی هەیە، کە بریتین لە:
١. یارمەتی ڕێکخستنی برسێتی و ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی لە خواردن دەکات.
٢. یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری ناوپۆشی جەستە دەدات.
٣. بادەم چەوری تاک نەتێر، مەگنیسیۆم، دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک ڤیتامین E و پۆلیفینۆل لەخۆدەگرێت، کە هەموویان پێکەوە کاردەکەن بۆ پشتگیریکردنی هەستیاری ئەنسۆلین و ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن.
٤. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە.

