zagros news agency

ئایا سندی چەوری خوێن دادەبەزێنێت

سندی یەكێكە لەو میوانەی كە دەوڵامەندە بەچەندین ڤیتامین ھەرلەبەر ئەم ھۆكارەشە سودێكی زۆر بەتەندروستمان دەگەیەنێت و لەڤەندین نەخۆشی دەمان پارێز.

سودەكانیشی بریتین لە:
١-ڕێگری دەكات لەتوشبوون بەنەخۆشی شەكرە بەھۆی بوونی مادەی دژە ئۆكسان لەسندیدا و ئەو تامەتاڵیەی كەھەیەتی وەكو حەبی چارەسەری نەخۆش شەكرە لەجۆری دوو دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت .

٢-بۆ سوتانی چەوری جگەر بەسودە .

٣-ڕێگری دەكات لەتوشبوونمان بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە.

٤- بۆ دابەزانی چەوری خوێن وپاكردنەوەی بۆریەكانی خوێن بەسودە ئەمەش بەھۆی بوونی ڤیتامین C،پۆتاسێم تێیدا .

٥-بۆ ئارامبوونی مێشك بەسودە و قەلەقی ناھێڵێت.

٦-پێست نەرم و شێدار دەكات، زەیتی سندی بۆ چارەسەركردنی زیپكەی دەم و چاو بەسوودە و یارمەتی بەھێزبوونی قژ دەدات.

٧-دەتواندرێت سود لە شەربەتی سندی وەربگیرێت بۆدابەزانی كێشی لەش.

پێویستە ئاگاداربین ئەوكەسانەی كەحبی زەخت یان چەوری دەخۆن دەبێت میوەی سندی نەخۆن چونكەكاریگەری حەبەكە پێنج ئەوەندە زیاد دەكات

هەواڵی پەیوەندیدار

شەربەتێک لەماوەیەکی کەمدا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت

lana

سوودە تەندروستیەکانی کولەکە

lana

هۆکارەکانی پشت ئێشە چییە؟

lana