zagros news agency

لیمۆی زەرد و سەوز، كامیان سودیان زیاترە

لیمۆی زەرد و سەوز لە روی تامەكانیانەوە جیاوازییان هەیە و لیمۆی زەرد تامی ترشترە، لیمۆی سەوز ئاوی كەمترە و هەر یەكێكیان لە جۆری جیاوازی خواردن و خواردنەوە بە پێی تایبەتمەندییەكانیان سودیان لێوەردەگیرێت، سودەكانیان بزانە.

سودەكانی لیمۆی سەوز:
– رێگری دەكات لە گەشەكردنی خانەی شێرپەنجەیی.

– رێگری دەكات لە توشبون بە بەردی گورچیلە.

– كۆلیسترۆڵی خراپ كەمدەكاتەوە.

– دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات.

– رێگری دەكات لە بەڵەكی.

سودەكانی لیمۆی زەرد:
– رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین B و C تێدایە.

– ئاوسانی سك و غازات كەمدەكاتەوە، كە كاریگەریی لەسەر گەددە و كۆلۆن هەیە.

– ئارەزوی خواردن زیاد دەكات، ئەو كەسانەی لاوازن دەتوانن سودی لێببینن.

– یارمەتی زیادكردنی خرۆكە سپییەكان دەدات و بەرگری جەستە بەهێزدەكات.

ئەنجام:
لە نێوان لیمۆی زەرد و سەوز، هیچ یەكێكیان سودی لەوی دیكە زیاتر نییە، سودەكانیان دەكەوێتەوە سەر ئەوەی چۆن و لە چیدا بەكاریدەهێنیت، بە پێی پێویستیت بە سودەكانیان، دەتوانیت بەكاریبهێنیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەم ڕێگایە پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکانت بکە

lana

ئەم چوار ڤیتامینە بە بەردەوامی مەخۆن

lana

کاریگەرییەکانی وازهێنان لە خواردنی گۆشتی سور

lana