چەند ئامۆژگارییەكی گرنگ بۆ ئەوانەی برینی گەدە یان دوانزە گرێیان هەیە!!
سەرەتا بزانین برینی گەدە یان دونزەگرێ چییە ؟
كەسێك ئەگەری تووشبوون بە برینی گەدە یان دونزەگرێی لێ دەكرێت ئەگەر هاتوو ناوەناوە بناڵێ لەدەست ئازاری بەشی سەرەوەی سك دوای خواردن یان لەكاتی برسی بوونی زۆر، ژانەكی وەك سووتانەوەی دەبێ، یان دڵەكزێی دەبێ، هەندێ جار پیسایی ڕەش وەك قیڕ لێ دێت، جاریش هەیە ڕشانەوەی دەبێ وەك چایەی لێ دێ.
كەسێك كە گومانی لێ بكرێ پشكنینی بۆ دەكرێت لەڕێگەی نازوری گەدە دەست نیشان دەكرێت.
چەند رێنماییەكی گرنگ پێویستە بیزانیت :
1. پێویستە هەر (3) سەعات جارێك خواردنێك بخوات ئەگەر كەمیش بێت (كەم خۆری دائیم خۆر بە).
2. لەو خواردنانە بەدووربە كە ناهێڵێت برینی گەدە زوو چاك بێتەوە وەك : تیژی و بیبەرو بەهارات و تورشی و چاو قاوە بە تایبەتی بەگەرمی.
3. بەهیچ شێوەیەك جگەرە مەكێشەو مەی مەخۆوە.
4. ئەگەر ئازارت نەما مانای ئەوە نییە كە برینەكە چاك بۆتەوە دەبێ بەردەوام بیت لەسەر دەرمانی گەدە بۆ ماوەی دیاریكراوی كە پزیشك بۆی داناوی.
5. دووركەوە لە بەكارهێنانی دەرمانی ئازار شكێن، چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی گەدە یان دوانزە گرێ.
(د. هیوا خالید گەردی – پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناوو دڵ)

