zagros news agency

شەش جۆری سەرئێشە نابێت فەرامۆش بکرێن

١. ئازاری نێوچەوان:

ئەم ئازارە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەسەکە خەوی پێویستی وەرنەگرتووە، بۆ چارەسەکردنی دەبێت باش بخەوێت.

٢. ئازاری بەشی سەرەوەی سەر:

ئەزموونکردنی ئەم جۆرە ئازارە مانایی وایە کەسەکە برسیەتی یان وشکبووەتەوە.

٣. ئازاری پشتەسەر:

هەستکردن بەم ئازارە ئەوە دەگەیەنێت کەسەکە لەژێر سترێسێکی زۆردایە و دەبێت خۆی هێوربکاتەوە.

٤. ئازاری جیوبەکانی لووت:

ئەم ئازارە دەکەوێتە نێوان برۆ و لووت و چاوەکانەوە و بەهۆی هەستیارییەوە دروست دەبێت، دەتوانیت لەڕێگەی دەرمانەوە یان راهێنان کردن یان حەمامێکی گەرمەوە چارەسەری بکەیت.

٥. ئازاری دڵەڕاوکێ:

ئەگەر هەست بە فشارکرد لەنزیکی نێوچەوانتدا، ئەوا تووشی ئازاری دڵەڕاوکێ بوویت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە ئازارە، دەبێت لە تەماشاکردنی شاشەکان دوور بکەویتەوە وپشوو وەربگریت یان حەمامێکی گەرم بکەیت.

٦. ئازاری چاو:

ئەگەر ئازارێکی تیژت هەستپێکرد لە چاوەکانتدا، لە ئەنجامدا لەوانەیە چاوت ئاو بکات و سوورببێتەوە، بۆ چارەسەکردنی ئەمە دەبێت زوو لە تەماشاکردنی شاشەکان خۆت دووربخەیتەوە و راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی چاو بکەیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەسەرسوڕهێنەرەکانی کونجی سپی

lana

باشترین و خراپترین خۆراک بۆ پارشێو ، چیە ؟

lana

ئەم خۆراکانە رێگری لە ئازاری جومگەکان دەکەن

lana