zagros news agency

هەموو ئافرەتێی سەرو 40 ساڵ ئەم ماددە خۆراكییانەی پێویست

ئافرەت كاتێك دەچنە تەمەنی 40 ساڵییەوە، روبەڕوی كێشەی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەكان دەبنەوە، گۆڕینی شێوازی ژیانیان وادەكات كێشەی ئێسك، دڵ و وزەی جەستەیان بۆ دروستبێت، هەربۆیە پێویستە زیاتر بایەخ بەم ماددە خۆراكییانە بدەن، ئەگەریش پێویست بو، بە تەواوكەری خۆراكی لە دەرمانخانەكان وەریبگرن.

كالسیۆم
كاتێك لە تەمەنی سەرو 40 ساڵی ئیسترۆجین دادەبەزێت، ئێسك لاواز دەبێت و تەنانەت ئەگەری فشەڵبونی ئێسك هەیە، هەربۆیە گرنگە رێگریی بكەیت.

ڤیتامین D
یارمەتی بەهێزبونی سیستمی بەرگری جەستە دەدات، تەنانەت زۆركات پێست ناتوانێت بڕی پێویست لە خۆرەوە وەربگرێت، هەربۆیە دەتوانیت لە رێگەی تەواوكەرە خۆراكییەكانەوە وەریبگریت.

مەگنسیۆم
یارمەتی جەستە دەدات خواردن بكات بە وزە، هەروەها پەستانی خوێن هاوسەنگ دەكاتەوە، پشو بە ماسولكەكان دەدات، ئەگەر لە جەستەدا كەمبێت، توشی شەكەتی و ماندوێتی دەبیت.

ئۆمێگا-3
دڵ دەپارێزێت و یارمەتی باشتركاركردنی مێشك دەدات، جومگەكان دەپارێزێت و هەوكردن كەمدەكاتەوە.

ڤیتامین B12
بەسودە بۆ سوڕی خوێن و یارمەتی تەندروستمانەوەی دەمارەكان دەدات، هەروەها شەكەتی جەستە ناهێڵێت و وزەت پێدەبەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە بەرێوبەرایەتی تەندورستی ھەولێر

دڵشاد

مەترسییەكانی خواردنەوەی قاوە بە گەددەی بەتاڵ

lana

ئەم خۆراکانە چارەسەری کەمی ئاسن لە جەستەدا دەکەن

lana