zagros news agency

زوو خواردنی ژەمی بەیانیان تەمەن درێژتر دەکات

زوو خواردنی ژەمی بەیانی کاریگەرییەکی سەرسووڕهێنەری بەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە و دەکرێت ببێتە هۆکارێکیش بۆ تەمەن درێژی.

بە گوێرەی توێژەران، لەگەڵ بەساڵاچووندا کاتی ژەمەکان کاریگەرییان بەسەر تەندروستیی مرۆڤ زیاتر دەبێت، بە تایبەتیش ژەمی بەیانیان دەتوانێت کاریگەری هەبێت بەسەر تەندروستیی مرۆڤ لە مەودای درێژدا.

درەنگ خواردنی ژەمی بەیانیان، دەبێتە هۆی جۆرەها کێشەی تەندروستی، لە نێوانیاندا خەمۆکی و ماندوێتی و کێشەی دەم و ددان و هەروەها ئەگەری مردنی لە ناکاویش زیاد دەکات.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە گۆڕانکاری لە کاتی ژەمەکاندا، بەتایبەتی کاتی نانی بەیانیان، دەتوانێت وەک نیشانەیەکی ئاسان بۆ چاودێریکردنی باری گشتیی تەندروستی بەساڵاچووان ڕۆڵی هەبێت.

د. حەسەن دەشتی، زانای خۆراک و کاتژمێری بایۆلۆجی لە نەخۆشخانەی گشتی ماساچووتس و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، دەڵێت: “هاندانی بەساڵاچووان بۆ دانانی خشتەیەکی ڕێک و جێگریی ژەمی خۆراک، دەتوانێت ببێتە بەشێک لە ستراتیژی درێژکردنەوەی تەمەن و پیربوونێکی تەندروست”.

ئەنجامی توێژینەوەکە چی بوو؟

توێژینەوەکە، کە لە گۆڤاری Communications Medicine بڵاوکراوەتەوە، بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ زانیاریی لەسەر نزیکەی 3,000 کەسی پێگەیشتووی لە بەریتانیا کۆ کردووەتەوە، کە تەمەنیان لە نێوان 42 بۆ 94 ساڵ بووە، بەشداربووان ڕاپۆرتیان لەسەر کاتی خواردنی نانی بەیانی، نانی نیوەڕۆ و خوانی ئێوارەیان پێشکەش کردووە لەگەڵ زانیاری لەسەر خوەکانی خەوتن، پیشەیان و تەندروستی گشتییان.

بە گوێرەی تو‌ێژینەوەکە ، هەر دەیەیەکی تەمەن بەستراوەتەوە بە هەشت خولەک دواکەوتن لە نانی بەیانیدا و چوار خولەک دواکەوتن لە نانی ئێوارەدا. ئەنجامەکەش دەریخستووە، دواخستنی نانی بەیانی پەیوەندی بە ژمارەیەکی زیاتری نەخۆشییە درێژخایەنەکان و مەترسیی زیاتری مردنەوە هەبووە. هەروەها کاتژمێرێکی زیادە دواکەوتن لە کاتی نانی بەیانیدا هاوتا بووە لەگەڵ 8-11% زیادبوونی مەترسی مردن.

حەسەن دەشتی گوتی: “ئەم دۆزینەوانە دەریدەخەن کە دواکەوتنی کاتی ژەمەکان، بەتایبەتی دواخستنی نانی بەیانی، بەستراوەتەوە بە هەردوو کێشەی تەندروستی و زیادبوونی مەترسی مردن لە بەساڵاچوواندا. “ئەوان واتایەکی نوێ بە قسەی ‘نانی بەیانی گرنگترین ژەمی ڕۆژە’ دەبەخشن، بەتایایەتی بۆ کەسانی بەتەمەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لەنەجەف تووشبووێکی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح

ئەنجامی بیركردنەوەی نەرێنی لەسەر گەنجان

lana

ئەم خۆراکانە رێگری لە ئازاری جومگەکان دەکەن

lana