zagros news agency

چی بەسەر پەستانی خوێن دێت كاتێك چای سەوز دەخۆیتەوە؟

لە جیهاندا چای سەوز یەكێكە لە چوار تەندروستترین خواردنەوەكانی جیهان، سودی تەندروستی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پشو بە جەستە دەدات و شێداركەرەوەی جەستەیە، بەڵام چ كاریگەرییەكی لەسەر پەستانی خوێن (زەخت) دەبێت؟

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی Eating Well، توێژینەوە نوێیەكان نیشانیدەدەن كە چای سەوز رۆڵی گرنگی هەیە لە باشتركردنی پەستانی خوێن، بەهۆی ئەوەی رێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسانی تێدایە، پشو بە دەمارەكان دەدات و سوڕی خوێن باشتر دەكات.

توێژینەوەكان دەریانخستوە بەهۆی ئەوەی دیواری دەمارەكان پشو دەدەن، پەستانی بەرزی خوێن نزم دەبێتەوە، ئەمەش سود بە دڵ دەگەیەنێت، بەڵام وتوشیانە كە توێژینەوەی ماوە درێژیان پێویستە بۆ ئەوەی بزانن لە ماوەیەكی زۆرتردا چ كاریگەرییەك لەسەر دڵ دروستدەكات.

لەلایەكی دیكەوە ئەوەش نیشاندراوە، چای سەوز گۆڕانكاری لەناكاو لە پەستانی خوێن دروستناكات، بەڵكو گۆڕانكارییەكەی لە ماوەیەكی زیاتردا دەردەكەوێت.

كێن ئەو كەسانەی نابێت بیخۆنەوە؟
لەگەڵ ئەوەی چای سەوز سودی زۆرە، بەڵام لە هەر كوپێكدا (30 ملیگرام) كافایینی تێدایە، ئەمەش باش نییە بۆ ئەو كەسانەی هەستیارییان بە كافایین هەیە.

چەند كوپ چای سەوز پێویستە لە رۆژێكدا؟
پسپۆڕان پێشنیار دەكەن رۆژانە 2 تا 3 كوپ چای سەوز بخورێتەوە، ئەگەر بەردەوام بیت لەسەری، لە ماوەی 3 مانگدا ئەنجامەكەی دەبینیت و سودی لێوەردەگریت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن دەوڵەمەندن بە چەوری تەندروست

lana

ل سنورێ قەزا ئامێدیێ نوژدارێن ددانا دەست بکاربوون

سەڵاح

پەرلەمان داوا دەکات چاودێری کۆمەڵایەتی نەخۆشانی شێرپەنجەش بگرێتەوە

یاسین