کەڵەشاخ یەکێکە لە ڕێگا کۆن و باوەکان کە لە ئێستادا لەلایەن زۆرێک لە پزیشکانیشەوە وەک چارەسەرێکی تەواوکاری (Complementary Medicine) بۆ کێشەکانی ئەژنۆ پێشنیار دەکرێت و سودی لێوەر دەگیرێت بۆ نەمان و کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازاری ئەژنۆ.
سود و کاریگەری کەڵەشاخ بۆ چارەسەری ئازاری ئەژنۆ:
1.کەڵەشاخ تەنها دەرکردنی خوێن نییە، بەڵکو کاریگەری ئەرێنی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر جومگەکان، کەمکردنەوەی هەوکردن (Inflammation) کەڵەشاخ یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو ماددە کیمیاییانە دەدات کە دەبنە هۆی هەوکردن لەناو جومگەی ئەژنۆدا، بەمەش ئازارەکە کەمدەکاتەوە.
2. چالاککردنی سوڕی خوێن: بەهۆی ڕاکێشانی خوێن بۆ شوێنی مەبەست، ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکان زیاتر دەگەنە کڕکڕاگەی ئەژنۆ و شانەکانی دەوروبەری، کە یارمەتی چاکبونەوەی خێراتر دەدات.
3. نەهێشتنی گرژی ماسولکەکان، زۆرکات ئازاری ئەژنۆ بەهۆی توندی و گرژی ماسولکەکانی ڕان یان قاچەوەیە، کەڵەشاخ ئەو گرژییانە خاو دەکاتەوە و نایهێڵێت.
4. کەڵەشاخ هەڵدەستێت بە دەرکردنی ژەهرەکان، یارمەتی پاککردنەوەی دەوروبەری جومگەکە دەدات لەو ماددە نیشتوانەی کە دەبنە هۆی هەوکردن و ڕەقبونی جومگە (Stiffness).
5. کەڵەشاخ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی داخوران و ئازاری توندی ئەژنۆ (Osteoarthritis) کۆبوونەوەی ئاو لە ئەژنۆدا کەم دەکاتەوە و نایهێڵێت، یارمەتی مژینەوەی شلەی زیادە دەدات.
6. کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ پێکانە وەرزشییەکان، وەک کێشانی ژێیەکان یان بەستەرەکان بەمەرجێک نەگەیشتبێتە حاڵەتی نەشتەرگەری.
7. کەڵەشاخ بەسودە بۆ کەمکردنەوەی ئازارە گشتییەکانی جومگە، وەک ڕۆماتیزم، سەوەفان.
تێبینی: کەڵەشاخ، پێویستە لای کەسێکی شارەزا و پسپۆڕ ئەنجام بدرێت،وە بەپێی زانستی توێکاری لەشی مرۆڤ لە شوێنی گونجاو کەڵەشاخی بۆ بکرێت، بەشێوازێکی تەندروستی و پزیشکی، دەبێت تەواوی پێداویستیەکان یەکجار بەکاربێن، بۆ ڕێگری لە نەخۆشییە گوازراوەکان.

