سەرئێشە یەكێكە لە كێشە باوەكانی ژیانی رۆژانە لەروی تەندروستییەوە، زۆركات نیشانەی ئەوەیە كە جەستە پێویستی بە پشو و هاوسەنگی هەیە، هەربۆیە زۆركات خۆت دەتوانیت چارەسەری بكەیت لە ماڵەكەی خۆتدا، بەتایبەتی ئەگەر هۆكارەكەی شەكەتی، فشار و وشكبونەوەی جەستە بێت.
رێگە سروشتییەكانی چارەسەری سەرئێشە:
قاوە
بۆ هەندێك جۆری سەرئێشە چارەسەرە، وەكو كەمخەوی، چونكە یارمەتی هاوسەنگكردنەوەی هۆڕمۆنەكان دەدات و لە شەكەتی رزگارتدەكات.
لەگەڵ ئەوەی قاوە چارەسەرە، بەڵام زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا دەكرێت بیكات بە سەرئێشە لە هەندێك كەسدا، هەربۆیە نابێت زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا بكرێت.
زەنجەفیل
وەكو دژە هەوكردن و كەمكردنەوەی ئازار بەكاردێت، دەتوانیت دو سانتیم لە زەنجەفیلی فرێش بكەیتە ناو كوپێك ئاوی گەرم بۆ ماوەی 5 خولەك، پاشان بە گەرمی بیخۆرەوە، دەتوانیت بۆ خۆشكردنی تامەكەی هەنگوینیش بەكاربهێنیت.
مەساج
مەساجی سەر و مل، یارمەتی چالاكیی سوڕی خوێن و خاوكردنەوەی ماسولكەكان دەدات، باشترە لە شوێنێكی بێدەنگ و ئارام بكرێت بۆئەوەی باشتر پشو بە سیستمی دەمار بدات.
خەوی باش
بەشێك لە سەرئێشەی رۆژانە لە ئەنجامی كەمخەوی دروستدەبێت، چونكە خەوتن یارمەتی هاوسەنگكردنەوەی هۆڕمۆنەكانی لەش دەدات و پشو بە جەستە دەدات.
پزیشكان پێشنیاری ئەوە دەكەن، كاتەكانی خەو رێكبخرێت، لایەنی كەم كاتژمێرێك پێش نوستن مۆبایل و شاشە بەكارنەهێنرێت.
كەی پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت؟
– ئەگەر سەرئێشەكە بۆ ماوەی زیاتر لە 3 رۆژ مایەوە.
– ئەگەر نیشانەكانی دڵتێكەڵهاتن، بەرزیی پلەی گەرمی لەش، لێڵبونی بینایی چاو و نەمانی سەرنج لەسەر قسەی بەرامبەرت تێدا دەركەوت.
هەندێك جۆری سەرئێشە نیشانەی كێشەیەكی گەورەترن لە لەشدا، وەكو بەرزیی فشاری خوێن، هەوكردنی لەش و كەمیی ئاسنی لەش

