zagros news agency

ئايا خواردنەوە گازییەكان كاریگەرییان لەسەر هەڵوەرینی قژ هەیە

لە تۆێژینەوەیەكی زانستیدا دەركەوتووە، ئەو كەسانەی بە ڕێژەیەكی زۆر خواردنەوە گازییەكان دەخۆنەوە، كاریگەریی هەڵوەرینی قژیان زیاتر لەسەر دەبێت.

لە زانكۆی پۆرتۆی پورتوگالیدا تۆژینەوەیەك لەسەر 1028 كەس ئەنجامدراوە سەربارەت بە كاریگەری خواردنەوە گازییەكان لەسەر هەڵوەرینی قژ، ئەنجامی تۆژینەوەكەش لە رۆژنامەی (ئیندیپێندت)ی ئینگلیزی بڵاوكراوەتەوە.

توێژەرەكان لە تۆژینەوەكەدا بۆیان دەركەوت ئەو كەسانەی لە ماوەی هەفتەیەكدا 11 قوتووی خواردنەوە گازییەكان دەخۆنەوە، زیاتر دووچاری هەڵوەرینی قژ دەبنەوە بەتایبەت لەنێو پیاواندا.

توێژەرەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە سیستەمی خۆراك كاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی قژ هەیە، بەتایبەت ڤیتامین (D) و مادەی ئاسن كە وادەكەن قژ بەهێز و خۆڕاگرتر بێت.

توێژەكان هەروەها ئاماژەیان بەوەشداوە كە خواردنەوە گازییەكان رێژەیەكی زۆر لە شەكر و چەورییان تێدایە و دەبنە هۆكاری دروستبوونی بەكتریا و هەوكردن لە پێستی سەردا، ئەمانەش دەبنە هۆكاری هەڵوەرینی قژ.

خواردنەوە گازییەكان نەك تەنیا بۆ هەڵوەرینی قژ، بەڵكو هۆكارێكی سەرەكین بۆ قەڵەوی و تێكچوونی ددانەكان و چەندان نەخۆشی دیكەی مرۆڤ.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

توێژینه‌وه‌یه‌ك : خواردنەوەی قاوەی تاڵ، ده‌بێته‌ هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە خه‌ڵه‌فان و ئه‌لزه‌هایمه‌ر

lana

خواردنە ڕەنگ مۆرەکان ڕێگری لەم نەخۆشیانە دەکەن

lana