zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای میکانیزمێکی نوێ دەکات بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی (کە لە ماڵی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ساز کرا) پەردەی لەسەر پشتپەردەی گفتوگۆکان لادا. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای قەزایی بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەرنج خرایە سەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ بۆ بانگهێشتکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی بەبێ بەکارهێنانی هێزی سەربازی و تانک، هاوکات چاوەڕوانییەکی زۆریش لەسەر سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن هەیە.
سەرچاوەیەک به شەفەق نیوزی راگەیاند:
بەشداربووانی کۆبوونەوەکه جەختیان کردەوە کە دەبێت بانگهێشتکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی تەنیا لە ڕێگەی ئاگادارکردنەوەی فەرمی دادگاوە بێت، نەک بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و تانک. هەروەها داوایان کرد زانیارییەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوەکانی “هەڵمەتی بەرەبەیان” کە زەیدی سەرپەرشتی دەکات، نەشاردرێنەوە و پڕۆسەی وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکان تەواو بکرێت.
ئاشکراشی کرد: چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیریی خۆی بۆ دەرکردنی “گشتاندنی سوور” (المذكرات الحمراء) بۆ گەڕاندنەوەی تۆمەتباران دەربڕی. جەختیش کرایەوە کە پێویستە ئەم بڕیارانە لەلایەن وەزارەتی دادەوە دەربچن نەک ئەنجومەنی قەزایی، چونکە زۆربەی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان ئەمە بە مەرج دەگرن. تا ئێستا پێنج دەوڵەت ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری لە ڕێگەی ئینتەرپۆلەوە نیشانداوە کە بریتین لە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، لەگەڵ دەوڵەتێکی عەرەبی و دەوڵەتێکی تر.
سەرچاوەکه گوتی: یەکلاکردنەوەی وەزارەتە ئەمنییەکان دواخراوە بۆ دوای سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتۆن. فراکسیۆنی “دەوڵەتی یاسا” پێداگری لەسەر بەربژێرەکەی خۆی (قاسم عەتا) دەکات بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، ئەگەرچی بڕیارە شەش بەربژێر پێشکەشی سەرۆک وەزیران بکات بۆ هەڵبژاردنی شیاوترین کاندید.
ئاشکراشی کرد: هێزە سیاسییەکان هیوای سەرکەوتنی گەورە لەم سەردانە دەخوازن، بەتایبەت بۆ ئازادکردنی بەشێک لە حواڵە بانکییە بلۆککراوەکانی عێراق لە لایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە، لەگەڵ ڕاوەدوونانی پارە دزراوەکان و دەستگیرکردنی داواکراوان تەنانەت ئەگەر ڕەگەزنامەی دووەمیشیان هەبێت.
ئاماژەی دا: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە قۆناغی کۆتایی هێنان بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان (الفصائل المسلحة) و ڕادەستکردنی تەواوی چەکە سووک و قورسەکانیان بە دەوڵەت کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

گوران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

سەڵاح

دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشێك، ئەمەریکا هۆشداری لەسەر ڕوودانی هێرشێک لە مۆسکۆ دەدات

سەڵاح