zagros news agency

ترامپ: دڵنیام تورکیاش نایەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ گەیشتە تورکیا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، باسی لە ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد.
ترامپ ئاماژەی بەوە دا ئەنقەرە “ئێران و کێشەکانی پەیوەست بەو وڵاتە زۆر باش دەناسێت” و گوتیشی تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا یارمەتی “زۆر کاریگەری” داوە.
سەرۆکی ئەمریکا تورکیای بە “وڵاتێکی سەربازیی زۆر بەهێز” ناو برد و سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و ئیسرائیل گوتی: “ئەوان دەیانتوانی بچنە ناو شەڕەوە، بەڵام ئەو کارەیان نەکرد. ڕەنگە بەهۆی منەوە بێت، بەڵام دەیانتوانی لە لایەکی دیکەوە بچنە ناو شەڕەکەوە.”
ترامپ پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکای بە “ناوازە” وەسف کرد و باسی لەوە کرد تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران هەوڵی داوە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئێران گوتی: “ئەمە تەنانەت شەڕیش نییە، بەڵکوو ئۆپراسیۆنێکی سەربازی و هەوڵێکە بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی.”
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە ئەنقەرە و واشنتن سەبارەت بە توانای ئەتۆمیی ئێران دیدگایەکی هاوشێوەیان هەیە و گوتی: “پێم وانییە تورکیاش بیەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، من لەو بارەیەوە تەواو دڵنیام.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیلۆن ماسک ژیری دەستکردی گرۆک سنوردار کرد

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

یاسین