zagros news agency

سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبای فوراتی ناوەڕاست دا سەپێندرا

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی ئابی 2026، دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای 6 ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دیناری بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبای فوراتی ناوەڕاست و فەرمانبەرێکی هەمان کۆمپانیادا سەپاندووە.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، ئەو سزایە بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیایەک دەرچووە. دادگا دوای پێداچوونەوە بە بەڵگە و سەلمێنەرەکان، ئەوانەی بە تەواو و قایلکەر زانیوە بۆ تاوانبارکردن و بەپێی حوکمەکانی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983 سزای تۆمەتبارانی دیاریکردووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستەی دەستپاکی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا فەرمانێکی دادوەری بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبای فوراتی ناوەڕاست جێبەجێ کردبوو، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو تۆمەتانەی پەیوەندییان بە وەرگرتنی بەرتیلەوە هەبووە.

چوارشەممەی رابردوو، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، هێزێکی دەستەی دەستپاکی هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبای فوراتی ناوەڕاست و ژمارەیەک فەرمانبەری کۆمپانیاکە بەڕێوەبرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینریکی هەڕەشەی سزادانی لەسەرە

یاسین

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئیسرائیل ناوەستێت و دەچێتە نێو لوبنانەوە

سەڵاح

نزمترین پله‌ی گه‌رمی له‌ شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێم گه‌یشته‌ -9

سەڵاح