لەگەڕی پێنجەمی لالیگا یانەی بارسێلۆنا بووە میوانی یانەی لێڤانتی،بارسا سەرتای یارییەکەی بە کەرنەڤاڵی گۆڵ دەستپێکرد لەخولەکی 5 خاڤی ئیسپارت توانی گۆڵی یەکەم تۆمار کرد،پاشان لامین یاماڵ لەخولەکی 19 دووەمین گۆڵی یانە کەتەلۆنیەکەی تۆمار کرد،کە دوای ئەو دوو گۆڵە هەوڵی زیاتری گۆڵیاندا بەڵام ئەو گێمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا جارێکی دیکە بارسێلۆنا گەیشتەوە گۆڵی تیپی بەرامبەر و لامین یەماڵ بەلێدانی سزا لەخولەکی 48 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمار کرد،دوای ئەو گۆڵە لیڤانتی بێدەنگ نەبوو لەخولەکی 79 ئێڤان بارکوێ گۆڵی یەکەمی یانەی خاوەن ماڵی تۆمار کرد و پاشان لە خولەکی 88 ڕۆجێر بروگوێ گۆڵی دووەمی تۆمار کرد،بەڵام بارسا وا نەوەستا و کەریم ئادێمی لەکۆتا خولەک گۆڵی چوارەمی یانەکەی تۆمار کرد و یارییەکەش بە 4 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 15 خاڵ و پێنجەم بردنەوەی لەسەر یەکتری بەدەست هێنا لەخولەکە،بەکۆکردنەوەی 15 خاڵ لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی لالیگا دێت،هەرچی لێڤانتیە بە 5 خاڵ لە پلەی 13ی ڕیزبەندی دەبیندرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

