zagros news agency

سەرچاوەیەک ناوەرۆکی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەکات

سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار، پەردەی لەسەر زانیارییەکانی پشتی پەردەی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لادا، کە بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاند کە زەیدی هۆشداریی داوەتە هەندێک لە هێزەکانی چوارچێوەکە، بەتایبەت ئەو لایەنانەی باڵی چەکدارییان هەیە، سەبارەت بە جێبەجێ نەکردنی پابەندبوونی خۆیان و جەختی لەسەر پابەندبوون بە وادە دیاریکراوەکان بۆ ڕادەستکردنی چەک کردووەتەوە.

سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پێویستیی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان کردووەتەوە سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدەکانی بەغدا بۆ وەزارەتە چۆڵەکان و کۆتاییهێنان بە دەنگدان لەسەریان بە خێراترین کات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە بنیاتنانی دەوڵەتدا، بەتایبەتی وەزارەتەکانی پێکهاتەی سوننە و بەدیاریکراویش ناکۆکییەکانی دەوربەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و خاوەندارێتییەکەی بۆ یەکێک لە پێکهاتەکانی (ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی) کە هەمان تەوەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا تاوتوێ دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە وەزیری دارایی سەرکردەکانی ماڵی شیعیی لە وردەکاریی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2027 و میکانیزمی چارەسەرکردنی هەندێک لە دەروازەکانی خەرجکردن و گواستنەوەی نێوانیان ئاگادار کردووەتەوە بە شێوازێک کە ئەولەوییەتەکانی بەرنامەی حکومەت و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان دابین بکات.

ئاشکراشی کرد کە لیستێک لە پێشنیازەکان بۆ هەموارکردنی هەندێک بڕگەی سەرەکی لە بودجەدا ئامادە کراوە، بە مەرجێک پاڵپشتیی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت تا کات و ماندووبوون کەم بکرێتەوە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە ڕەشنووسی بودجە تەرخانکردنی دارایی بۆ پلەی وەزیفیی دەرچووان لەخۆگرتووە کە لە 100 هەزار پلە زیاتر نەبێت، بەڵام هەندێک لە بەشداربووان لە کاتی کۆبوونەوەکەدا داوای دوو هێندەکردنی تەرخانکردنەکانیان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دەمەقاڵێ لە نێوان سەرکردە ئامادەبووەکاندا؛ بە شێوازێک کە بەشێکیان دژی زیادتکردنەکە بوون و بەشێکی دیکەشیان داوایان کردووە رێژەکه بۆ زیاتر لە 400 هەزار پلەی وەزیفی بەرز بکرێتەوە تا زۆرترین ژمارەی دەرچووان بگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگی، شەوی دووشەممە کۆبوونەوەی خولیی خۆی ئەنجامدا، بەڵام پەسەندکردنی بودجەی ساڵانە و تەواوکردنی کابینەی وەزاریی تاوتوێ نەکرد، سەرڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر ڕاسپاردنی حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستىییەوە

سەڵاح

یەماڵ و نیکی نیکۆڵ جیابوونەوە

یاسین

ماڵپەڕی عەسری ئێران: پارەی نێو خەزێنە بەشی مووچەی سێ رۆژی فەرمانبەران دەکات

سەڵاح