ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ به‌غدا خۆپیشاندانه‌ و خۆپیشانده‌ران ده‌رگای ته‌لاری وه‌زاره‌تی كاره‌بایان داخست

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی ئۆكتۆبه‌ری 2024 ده‌یان فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی عێراق گرد بوونه‌وه‌ و ده‌رگای ته‌لاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داخست.

مێدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مواری بڕوانامه‌كانیان بۆ نه‌كراوه‌، گرد بوونه‌وه‌ و ده‌رگای سه‌ره‌كی ته‌لاری وه‌زاره‌تی كاره‌بایان داخست.

ئاشكرا كراوه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ داوا ده‌كه‌ن كه‌ هه‌مواری بڕوانامه‌یان بۆ بكرێ، كه‌چی هه‌ر هه‌ژمار ناكرێ، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانیان سازدا و ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكه‌یان ده‌ربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە بەرانبەر ئیسرائیلدا بە توندی پشتگیریی حزبوڵڵای لوبنان دەکات

سەڵاح

نرخى نەوت دابەزی

یاسین

شەپۆڵێکی بەفربارین بەڕێوەیە

یاسین