zagros news agency

سەرچاوەیەک وردەکاریی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و تاران ئاشکرا دەکات

 

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی وردەکاریی ئەو رێککەوتنە ئەمنییەی ئاشکرا کرد کە لەنێوان عێراق و ئێران واژۆ کرا و بەرزکراوەتەوه بۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنی.

سەرچاوەکه بە شەفەق نیوزی راگەیاند، “ئەو یاداشتە باس لە پرسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە باکووری عێراق و رێگریکردن لە دووبارەکردنەوەی ئەزمونی پەکەکه لە ناوچەکە لەخۆدەگرێت”. ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئامانجی رێککەوتنەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی ئەمنی و هەواڵگرییە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری هەر هەڕەشەیەک.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “یاداشتەکە میکانیزمەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و رێکخستنی مەفرەزەی هاوبەش لەخۆدەگرێت، توانای هەردوو وڵات بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر چالاکییەکی چەکداری کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان دەکات لەخۆدەگرێت.”

ئەمه له کاتێکدایه تەنیا دوای رۆژێک له رێککەوتنەکه وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێکتێگەیشتنه ئەمنییەکه رەتکردەوه و هەڕەشەی له جێبەجێکردنی رێککەوتنەکه کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، سوپای سووریا لە سوەیدا کشایەوە

سەڵاح

لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 12 کەس لە سووریا کوژران

یاسین

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ٣١ هەزار و ٦٤٠ کەس تێپەڕی

یاسین