zagros news agency

بڕیارێک بۆ دەرکردنی كــارتی نیشتیمانی دەردەچێت

 

كــارتی نیشتیمانی بــۆ ئەو سزادراونەی نـاو چاكسازییەكـان دەردەکرێت کە تاوەکو ئێستا خــاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخــود كــارتی نیشتیمانی نین.

لە ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازی كــۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، هاتووه‌: “بۆ زیاتر خزمەتكـردنی سزادراوان و بەرەو پێشبردنی دۆخی چاكسازییەكـانی هەرێمی كـوردستان لەسەر ڕاسپاردە و پێشنیاری بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازی كــۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتییی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیان دا کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان دەربکرێت.”

هه‌روه‌ها ئەوەش هاتووە: “بڕیاردرا كە كــارتی نیشتیمانی بــۆ ئەو سزادراونەی نـاو چاكسازییەكـانی هەرێمی كـوردستان دەربهێنرێت كە تاكو ئێستا خــاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخــود كــارتی نیشتیمانی نین.”

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی، جەختی کردووه‌ته‌وە ،لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و بارى كه‌سێتى، دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقینەوەکەی بنکەی سه‌ربازی كاڵسۆ بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک بووە

سەڵاح

لیژنه‌ى تەندروستيی پەرلەمان: عێراق بەدەست زۆری پزیشک و دەرمانسازەوە بە ڕێژەی 200% دەناڵێنێت

سەڵاح

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەگەڵ سەرکردەی چەکدارانی عێراق کۆ دەبێتەوە

یاسین