zagros news agency

تا ئێستا حكوومەتی فیدرالیی عێراق هیچ هاوكارییەكی خەڵكی چەمچەماڵی نەكردووە

 

چاودێرانی سیاسی ئاماژه‌ بۆ ئەوە ده‌كەن كه‌ تا ئەم چركەساتە، حكوومەتی فیدرالیی عێراق هیچ هاوكارییەكی پێشكەش بە خەڵكی لێقەوماوی چەمچەماڵ نەكردووە، لە كاتێكدا ملیارەها دۆلار لە بودجەی گشتیی عێراق بە ناوی خەرجیی حاكیمەوە ساڵانە خەرج دەكرێت كە بەشێكی ئەم خەرجییە بریتییە لە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی كارەساتە سروشتییەكان.

پاش ئەو لافاوەی لە شاری چەمچەماڵ و ناحیەكانی شۆڕش و بازیان هەڵسا و بەهۆیەوە هەزاران ماڵ زەرەرمەند بوون، رۆژی ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەنتەری نیشتمانی بۆ ئیدارەدانی قەیرانەكان و كارەساتەكانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق راسپارد تاوەكوو پاڵپشتیی دارایی پێشكەش بكەن، ئەویش لە ڕێگەی تەرخانكردنی بڕێك پارە بۆ دابینكردنی پێویستییەكانی بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ئەو لافاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Meta ژیری دەستکردەکانی Apple Intelligence قەدەغەکرد

یاسین

مەسرور بارزانی: سەقامگیریی هەرێمی کوردستان ڕۆلی لە ڕاکێشانی وەبەرهێنەران هەبووە

سەڵاح

چین لەبەردەم پوتین و كیم جۆنگ ئون، توانای سەربازیی خۆی نیشانی جیهان دەدات

سەڵاح