zagros news agency

کۆمیسیۆن ناوی کاندیدە جێگرەوەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە شەش پارێزگا ڕادەگەیەنێت

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی تایبەتی دەرکرد سەبارەت بە ناونانی ئەو کاندیدە جێگرەوانەی بوونەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەدین، دیالە، نەینەوا، کەربەلا و بابل.

کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە “تاوتوێی چەند یاداشتێکی پێشکەشکراو لەلایەن سەرۆکایەتی کارگێڕی هەڵبژاردن و فەرمانگە یاسایی و تەکنیکییەکانی کردووە، دوای وردبینیکردنی ئەنجامەکان و گفتوگۆکردن، بڕیارەکان بەم شێوەیە بوون:

پارێزگای بەغدا
پەسەندکردنی ناوی کاندیدە جێگرەوەکانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران:
عەلی جەبار حافز جاسم(دەوڵەتی یاسا)
عەلاء حوسێن حاتەم یەحیا(هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی)
مونا سائر یوسف جاسم(عەزم)
نورا حیکمەت عەبدولعەزیز نەسر(لیستی سیادە)
فەلاح سەعید جەریس کازم(حەسمی نیشتمانی)

پارێزگای سەڵاحەدین
دیاریکردنی کاندیدی جێگرەوە بۆ ئەندامی دەرچووی ئەنجومەنی نوێنەران “ئەشواق سالم حەسەن جبووری)
تارا جەلال حەمید رەشید داوودی لە چوارچێوەی حەسمی نیشتمانی، چونکە بەپێی ژمارەی دەنگەکان کاندیدی دوای ئەو بووە لە لیستەکەیدا.

پارێزگای دیالە
دیاریکردنی کاندید بۆ جێگەی “موسەنا عەلی مەهدی ئەحمەد تەمیمی:
ساجد عەبدولئەمیر سەعب عەتیکی لە هاوپەیمانی “دیالە نیشتمانمانە”، چونکە کاندیدی دوای ئەو بووە لە ژمارەی دەنگەکاندا.

پارێزگای نەینەوا
دیاریکردنی کاندیدی جێگرەوە بۆ ئەندامی دەرچوو “سومیە غانم نایم ئەلخابووری”
نادیە ناسر حەمید جبووری لە لیستی سیاده، وەک کاندیدی دوای ئەو بەپێی ژمارەی دەنگەکان لە هەمان لیستدا.

پارێزگای کەربەلا
دیاریکردنی کاندیدی جێگرەوە بۆ ئەندامی دەرچوو “غوفران ئیقبال یوسف هەندی ئەعرەجی”
ئامینە جاسم محەمەد عەبدوڵڵا لە لیستی هاوپەیمانی نەبنی – تحالف نبني، وەک کاندیدی دوای ئەو بەپێی ژمارەی دەنگەکان.

پارێزگای بابل
دیاریکردنی جێگرەوەکان بەم شێوەیە:
ئیبراهیم حەبیب خەبەت عەباسی کاندیدی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی وەک جێگرەوەی ریاز عەدای عەبود خەفاجی.
بیدا حمیزە معیوف وەک جێگرەوەی زەینەب ئیسماعیل عەتییە حسێنی لە لیستی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، چونکە کاندیدی دوای ئەو بووە لە ژمارەی دەنگەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاستڕەوەكانی ئەڵمانیا دوو ولایەتیان بردەوە و هەڕەشەن بۆ ئاییندەی ئەڵمانیا

سەڵاح

لەم ساڵدا نزیکەی ٢٣ هەزار پەنابەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیوەنەتەوە بەریتانیا

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر دواین گۆڕانكاری له‌قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌خاته‌روو

سەڵاح