zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدکردنی مالیکی کۆدەبێتەوە

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی خولیی خۆیان ئەنجام دەدەن بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی کاندیدکردنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “هێزەکانی ماڵی شیعی رۆژی شەممەی داهاتوو کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک مەلەف، لەوانە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەندێک لە هێزە کاراکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و دیمەنە سیاسییەکە.”

روونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە “گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کاندیدکردنی مالیکی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو و خوێندنەوەی هەڵوێستە کۆتاییەکانی سەرکردەکانی ناو چوارچێوەکە سەبارەت بە کاندیدکردنی مالیکی بۆ سەرۆکایەتی وەزیران بۆ جاری سێیەم.”

هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە “کشانەوە و وازهێنانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان محەمەد شیاع سوودانی لە کێبڕکێی کاندیدبوون بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی حکومەت بۆ جاری دووەم، وادیارە تان و پۆیەکی تەکتیکێکی سیاسی بووە بۆ ئەوەی مالیکی رووبەڕووی چوارچێوەی هەماهەنگی بکاتەوە، بەتایبەتی کە هەندێک لایەن هەن ئارەزووی گەڕانەوەی مالیکی بۆ دەسەڵات ناکەن لە وێنای ئەو تەحەدیات و گۆڕانکارییە ناوخۆیی و ناوچەییانەی کە لە پێشن.”

ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی ئارەزووی پێکهێنانی “حکومەتێکی بەهێز دەکات کە لەلایەن هەموو لایەنە سیاسییەکانەوە قبوڵکراو بێت و توانای دروستکردنی هاوسەنگی هەبێت لە بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوودا، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و مەلەفەکانی دیکە.”

سەرچاوەکە لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: “هەروەها تاوتوێی مەلەفی لێکتێگەیشتنە لاوەکییەکانی نێوان هەندێک لە هێزەکانی ناو چوارچێوەکە دەکرێت (مەبەست لێی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و پێکهێنانی بەرەیەکی پەرلەمانی یەکگرتووە) و کاریگەرییەکانی ئەوەش لەسەر ماڵی شیعە، چونکە رەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سووریا دەستبەسەر نزیکەی 12 ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا گیرا

سەڵاح

ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە

یاسین

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، ئۆتۆمبێلی گەورەی ئاگرکوژێنەوە کڕدرا کە دەگاتە بەرزی ١٠٠ مەتر

سەڵاح