سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی کوتلە پەرلەمانییەکان ئەنجامدا؛ بە مەبەستی تاوتوێکردنی کارەکانی ئەنجومەن لە ماوەی داهاتوودا و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان.
سەرۆکایەتی ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی کوتلە پەرلەمانییەکان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی تایبەت بە کارەکانی ئەنجومەن لە قۆناغی داهاتوودا، جگە لە گرنگی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان و کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانیان.”
هەواڵی پێشوو

