سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە لە دەرکردنی ڕێنمایی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی هێرشە تاوانکارییەکانی سەر سعوودیە و ئیمارات.
زەیدی لە نووسینێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، ڕایگەیاند: “دووبارە ئیدانە و سەرکۆنەکردنی خۆمان بۆ ئەو کارە تاوانکارییە ڕادەگەیەنین کە شانشینی سعوودیەی عەرەبی و دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووی خوشکمان ی کردبووە ئامانج”.
زیاتی کرد: “ڕێنماییمان داوە بە ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ئەم هێرشە تاوانکارییانە، و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی پێکهێنراوە”.
جەختیشی کردەوە لەسەر “گرنگیی ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکە بە هاوبەشی بێت لەگەڵ براکانمان لە هەردوو وڵاتدا؛ بە ئامانجی ئاگاداربوون لە سەرجەم بەڵگەکان و ئەوەی کە بەکارهێنانی خاکی عێراق لە هەردوو هێرشەکەدا دەسەلمێنێت، لە پێناو گرتنەبەری تەواوی ڕێکارە ئەمنی و یاساییەکان دژی تێوەگلاوان”، ئاماژەی بەوەش کرد “ئێمە ڕەتکردنەوەی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق وەک خاڵی بەڕێکەوتن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی خوشک و دۆست، و جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق ناوچەیەک بێت بۆ بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان”.

