zagros news agency

تەرمی مامۆستا ئەحمەد دۆزرایەوە

دوای چەندین کاتژمێر لە گەڕان و بەدواداچوونی بەردەوام، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا (ئەحمەد جانگیر) لە ڕووباری زێی مەزن لە دەڤەری شێلادزێ لەلایەن تیمەکانی نقومەوانان و خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ مامۆستا (ئەحمەد جانگیر زێوکی ڕێکانی)، کە نیشتەجێی کۆمەڵگای سیریێ بوو، بە مەبەستی ماسیگرتن ڕووی لە ڕووباری زێی مەزن کرد و بێسەروشوێن بوو، گومانەکان ڕاست دەرچوون کە کەوتبێتە ناو ئاوەکە و خنکابێت؛ هەر بۆیە دوای دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بەرفراوانی لێگەڕیان لەلایەن خەڵکی دەڤەرەکەوە، سەرەنجام تەرمەکەی لەناو ڕووبارەکەدا دۆزرایەوە.

تیمەکانی فریاگوزاری و نقومەوانان بە هاوکاری هاوڵاتیانی دەڤەرەکە، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆدا توانیان شوێنی تەرمەکە دەستنیشان بکەن و لە ئاوی زێی مەزن بدۆزنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتیی جووتیارانی ڕۆژئاوا بەردەوامە

سەڵاح

باڵوێزی به‌ریتانیا پێشوازی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات

سەڵاح

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی کۆیە – سماقوڵی کەسێک گیانی لەدەستدا

سەڵاح