zagros news agency

عەلی زەیدی: هێرشەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەین

شەوی ڕابردوو بە ژمارەیەک درۆن هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییەکان لەلایەن سیستمە بەرگرییەکانی هاوپەیمانانەوە لە ئاسماندا تێکشکێنران.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەژماری فەرمیی خۆی لە ئێکس بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسیویەتی: “لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی دەستووریمان، بەتووندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئاسمانی شاری هەولێری لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەزاند”.

– زەیدی جەخت لەوە دەکاتەوە “چاوپۆشی لەم هەوڵە تاوانکاریانە ناکەین، کە بە شکستەوە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری گەلەکەمان و ڕێڕەوی متمانەپێکراویان لە بونیادنانی دەوڵەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەدات”.

– سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، دەزگا و پێکهاتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکان بخەنەگەڕ، بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەی هەوڵی زیان گەیاندن بە ئاسایشی گەلی عێراق لە هەموو شوێنێک دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەڵەستین دەکات

یاسین

دۆخی کەرتی گەشتیاریی ئێران بەرەوە خراپ بوونە

سەڵاح

هەناردەی ئەڵمانیا بۆ ئێران لە نیوەی یەکەمی ساڵدا زیاتر لە ٢٠٪ دابەزیوە

یاسین