سیستمی وزەی خۆر، تیشکی خۆر وەردەگرێت و لە ڕێگەی خانە فۆتۆڤۆڵتاییەکانەوە (Photovoltaic cells) کە لە پەنێڵەکاندا هەن، تیشکەکە دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبایی (DC)، پاشان ئامێرێک بە ناوی “ئینڤێرتەر” (Inverter) ئەو کارەبایە دەگۆڕێت بۆ (AC) کە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ.
بەڵێ، کار دەکات بەڵام بەشێوەیەکی لاوازتر، پەنێڵەکان پێویستیان بە تیشکی خۆرە نەک گەرمی. ئەگەر ئاسمان هەورێکی چڕ بێت، پەنێڵەکان هێشتا دەتوانن وزە بەرهەمبهێنن، بەڵام بڕەکەی %10 دەبێت بەراورد بە ڕۆژە ساماڵەکان.
پاترییەکان کارەبای زیادەی بەرهەمهاتوو لە ڕۆژدا خەزن دەکەن بۆ ئەوەی لەو کاتانەی خۆر نییە (وەک شەوان) یان لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی، بتوانرێت بەکاربهێنرێت.
جۆری On-Grid:
* لەم جۆرەدا سیستمەکە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە بەستراوەتەوە؛ لە کاتی زیادبوونی وزەدا دەیداتەوە تۆڕەکە و لە کاتی کەمی وزەدا لە تۆڕەکە وەریدەگرێتەوە.
جۆری Off-Grid:
* لەم جۆرەدا سیستمەکە سەربەخۆیە و پێویستی بە پاترییەکی گەورە هەیە، پەیوەندی بە کارەبای نیشتمانییەوە نییە.
پەنێڵەکانی وزەی خۆر تەمەنێکی درێژیان هەیە و زۆربەی کۆمپانیاکان گەرەنتی 20 بۆ 25 ساڵ بۆ بەرهەمهێنانی وزە دەدەن، بەڵام پاش ئەو ماوەیەش هێشتا کاردەکەن بەڵام بە توانایەکی کەمتر.
بەڵێ، تۆز و خۆڵ یان هەر پیسییەک لەسەر پەنێڵەکان ڕێگری لە گەیشتنی تیشکی خۆر دەکات و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان دەبێت، بەپێی شوێنەکە باشترە هەندێکجار بە ئاو پاکبکرێنەوە.
تێبینی: باشترین کات بۆ پاککردنەوەی پەنەڵەکان کاتی بەیانیە لەبەرئەوەی پلەی گەرمی پەنەڵەکان لەوپەڕی نزمیدایە.
ئەمە بەندە بە بڕی بەکارهێنانی کارەبای ماڵەکەت لە مانگێکدا (بە کیلۆوات کاتژمێر – kWh)، پێویستە ئاستی بەکارهێنانت لەسەر پسوڵەی کارەبا بزانیت هەروەها بەرزترین توانای پێویست بە KW بزانیت بۆ ئەوەی خاوەن پیشەکان بتوانن قەبارەی گونجاوی پەنێڵ و پاتریت بۆ دیاری بکەن.
تێبینی: زۆربەی ماڵەکان کارەبایان سنگڵ فێزە و پێوەری زیرەکیان هەیە و نابێت تەزووی سۆلەری گەڕاوەیان لە 45 ئەمپێر زیاتر بێت بۆ ئەوەی پێوەرەکەیان نەسووتێت.
نەخێر، سیستمەکە بەگشتی کەمترین پێویستی بە چاککردنەوە هەیە چونکە هیچ پارچەیەکی جوڵاوی تێدا نییە، تەنها پاککردنەوەی پەنێڵەکان و چاودێریکردنی ئینڤێرتەر و پاترییەکان بەسە.
لە ڕاستیدا تێچووی سەرەتایی لەوانەیە بەرز بێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو تێچووە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی پارەی کارەباوە دەگەڕێتەوە، لە زۆربەی وڵاتاندا خەرجی سیستمی ئۆنگرید واتا (سیستمی بێ پاتری) لە ماوەی 5 بۆ 8 ساڵدا دەگەڕێتەوە و دوای ئەوە وزەکە بە خۆڕایی بەکاردەهێنیت.
*سەرچاوەکان:*
* U.S. Department of Energy – Solar Energy Technologies Office
* International Renewable Energy Agency (IRENA)

