zagros news agency

کشتوکاڵی عێراق: جۆرە نوێیەکانی گەنمی گونجاو لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوامان بەرهەم هێناوه

 

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرای کرد کە تەکنەلۆژیا و جۆری نوێی گەنمی بەرهەمهێناوە کە زۆرترین گونجانیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەشوهەوای وشکدا هەیە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردوو کە چاندنی ئەم جۆرە نوێیانە بە تەواوی پشتبەستووە بە سیستەمە نوێیەکانی ئاودێری.

 

قوسەی حەتتاب، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند کە وەزارەتەکە خاوەنی کۆمەڵێک جۆری سەرکەوتووی گەنمە لە ڕابردوودا، لەوانە جۆرەکانی (إباء 99) و (بحوث 22) کە توانای بەرزیان لە بەرهەمهێناندا سەلماندووە.

جۆرە نوێیەکان لەگەڵ ساڵی چوونیان بۆ ناو هێڵی بەرهەمهێنان:

لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی نوێی وەزارەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و سوێربوونی خاک، ئەم جۆرە نوێیانە پەرەیان پێدراوە:

جۆری (مودة): لە وەرزی کشتوکاڵیی ۲۰۱۹-۲۰۲۰ کەوتووەتە ناو هێڵی بەرهەمهێنان.

جۆرەکانی (جوهرة) و (القمة): لە ساڵی ۲۰۲۳دا کەوتوونەتە کار.

جۆرەکانی (تاج) و (ذهب): لە ساڵی ۲۰۲۴دا چووبە ناو بڕگەی بەرهەمهێنانەوە.

تایبەتمەندیی جۆرە تایبەتەکان:

جۆری (الدر): بەرگەگرتنێکی زۆر بەرزی بۆ سوێریی خاک هەیە (لە نێوان ۱۲ تا ۱۵ ملمۆز) و هەروەها هەویرکاری و ئاردی زۆر باشی هەیە.

جۆری (رهف): بەرگرییەکی بەرزی لە بەرامبەر کەوتن (پاڵکەوتن بەهۆی با) و ڕەشەبا هەیە و بە هەمان شێوە کوالیتیی ئاردەکەی بۆ نان دروستکردن زۆر بەرزە.

ڕێگاکانی ئاودێری و سوودی ئابووری:

تەواوی ئەم جۆرانە لەلایەن توێژەرانی پسپۆڕی ناوخۆییەوە پەرەیان پێدراوە و بەرچاوترین زیادیی بەرهەمیان لە ڕووبەری چێنراودا تۆمارکردووە.

بۆ چاندنی ئەم جۆرانە پشتیان بە ڕێگە نوێیەکانی ئاودێری بەستووە؛ وەک ئاودێری بە باراناوی جێگیر و ئاودێریی تەوەرەیی.

جۆرە نوێیەکان ڕووبەرێکی فراوانیان داگیرکردووە و تەواویان کەوتوونەتە ناو پلانی کشتوکاڵیی فەرمیی دەوڵەت بۆ پشتگیریکردنی جووتیاران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بزانه له قۆناغی یەکەمی گەورەترین هەڵمەتی ڕاوەدووڕانی گەندەڵی لە عێراق چەند کەس دەستگیر کران

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌

یاسین

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی (IOM) دۆخی ئاوارەکان و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

سەڵاح