zagros news agency

پلەکانی گەرما دادەبەزن


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە ڕاگەیاند. بەپێی پێشبینییەکان، گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما ڕوودەدات و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزومۆز هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤-٠٨-٢٠٢٦):
ئاسمانی هەرێم بەگشتی لە نێوان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان. لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزومۆزێکی سووک لە ئارادایە.
پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، بەگشتی (١ بۆ ٢) پلە نزم دەبنەوە، تەنها لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان نەبێت کە بەپێچەوانەوە (١ بۆ ٢) پلە بەرز دەبنەوە.
  • خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ – ٢٠ کم/ک) و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.
  • مەودای بینین: لە نێوان (٧ – ٩) کم دەبێت، بەڵام لە کاتی هەبوونی تۆزدا بۆ (٥ – ٧) کم کەم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ:
هەولێر (٤٣)، سلێمانی (٤٢)، دهۆک (٤٢)، کەرکوک و چەمچەماڵ (٤٢)، هەڵەبجە (٤٤)، زاخۆ (٤٤)، ئاکرێ (٤٣)، پیرمام (٣٩)، حاجی ئۆمەران (٣٥)، گەرمیان (٤٦) پلەی سیلیزی.

سبەی سێشەممە (٢٥-٠٨-٢٠٢٦):
بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمانی تەواوی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لەو پلانەی کە بۆ ئەمڕۆ تۆمار دەکرێن.
  • خێرایی و ئاراستەی با: هاوشێوەی ئەمڕۆ لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ – ٢٠ کم/ک) لە ئاراستەی باکووری خۆرئاواوە دەبێت.
  • مەودای بینین: باشتر دەبێت و دەگاتە نێوان (٨ – ١٠) کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی:
هەولێر (٤٢)، سلێمانی (٤١)، دهۆک (٤١)، چەمچەماڵ (٤١)، هەڵەبجە (٤٣)، زاخۆ (٤٣)، ئاکرێ (٤٣)، پیرمام (٣٩)، حاجی ئۆمەران (٣٥)، گەرمیان (٤٧) پلەی سیلیزی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەستگیرکرا و سێ ملیۆن دۆلار لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

دڵشاد

گەشته‌كانی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی بوونەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

دڵشاد