دوێنێ لەمیانەی یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤیاڕیاڵ هاندەرانی یانە مەدریدییەکە بە فیکە و هاوار کردن بێزاری زۆریان دووچاری خولیان ئەلڤارێزی یاریزانی یانەکەیان کردەوە،تەنانەت لەکاتی هاتنە ناوەوەی یاریزانەکە بۆ نێو یاریگا داوا دەکرا بچێتە دەرەوە و جگە لەوەش داوا دەکرێت لەیانەکە دەربکرێت.
ڕۆژنامەکانی ئەوروپا ئاشکرای کرد ئەم حاڵەتەی دوێنێ لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا و ئارسێناڵە،کە ڕکابەری دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەلڤارێز،لەلایەکی دیکەوە ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادە نییە بەکەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە بێت،بەڵام بەمەرجی ئەوەی نەیداتە یانەیەکی ئیسپانیا،سەبارەت بە ئارسێناڵ لاری نییە،بەڵام بەکەمتر لەو نرخە نایفرۆشێت.
هەرچی بڕیاری ئەتلەتیکۆ مەدریدە لەسەر ئەلڤارێس،یانەکە دەیەوێت سازشێکی باشی هەبێت لەگەڵ یاریزانەکە و دوێنێش داوای کرد بوو دوای تەواو بوونی یارییەکە نەچێتە بەردەم هاندەران و خێرا یاریگا جێبهێڵێت،بۆ مانەوەی یاریزانەکەش باش دەزانێت بۆتە کارێکی ئەستەم،چونکە ئاگاداری ئەوەیە هیچ هەستێکی بۆ یاری کردن نەماوە لەتیپەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

