zagros news agency

بوومەلەرزەیەک سنووری قەزای ئامێدی هەژاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی بوومەلەرزەیەکی لە سنووری قەزای ئامێدی ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بوومەلەرزە، وردەکاریی ڕووداوەکە بەم شێوەیەیە:

  • گوڕی بوومەلەرزەکە: ٣.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر.

  • کاتی ڕوودان: کاتژمێر ٠٢:١٠:٠٧ی پاشنیوەڕۆ.

  • چەقی بوومەلەرزەکە: ١٦ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای قەزای ئامێدی.

  • قووڵایی: ١١ کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی یان ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕانەگەیەندراوە.

May be an image of map and text

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری توندی به‌ عێراق داوه‌

یاسین

لە ماوەی تەنیا هەفتەیەکدا ٤٥ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کاتیی سووریا کوژراون

یاسین

نەیجەر یۆرانیۆمەکانی خۆی لە بازاڕ دەفرۆشیت

سەڵاح