zagros news agency

لقی سێی پارتی: ته‌قه‌كه‌ره‌كان مه‌به‌ستیان بووه‌، بێنه‌ نێو لقه‌وه‌ و كاری تیرۆرستی بكه‌ن

لقی سێی پارتی له‌ كه‌ركووك ڕاگەیاندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێ، مه‌به‌ستی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ئه‌وه‌ بووه‌، بێنه‌ نێو لقه‌وه‌ و كاری تیرۆرستی بكه‌ن، بەڵام ئاگایی پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەو هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.

 

ده‌قی ڕاگەیاندراوه‌كه‌ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان:

 بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ١،٥٠ دەقیقە، لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا بارەگای لقی ٣ی پارتیمان کرایە ئامانج، بەڵام ئاگایی و هوشیاری پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەم هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.

 دیارە مەبەستی سەرەکیی هێرشەکە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی بارەگای لقمان بووە، یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و مەبەستەکەش ئەوە بووە دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن” لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە  قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و بەڵام پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە“.

 ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت، لقی سێی پارتیمان، لەسەر سیاسەتی خۆی کە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانە بەردەوامە، هەموو جۆرە هەوڵێکی لەم شێوەیەش جگە لە شکستخواردنی نەیاران و پووچەڵ بوونەوەی پیلانەکانیان، هیچ دەرەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.

 

 

 

لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

٢٧٧٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

ژماره‌یه‌ك کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ دەکات

یاسین