ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی دیوان لەگەڵ کۆنسوڵی گشتيی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2024/8/13، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتیی ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکان بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باس کران. هەردوولا لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە کەشێکی ئارام و دۆخێکی سەقامگیردا، هاوڕا بوون.

دۆخی گشتی و ئاڵۆزییە هەنووکەییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، تیایدا جەخت لە هێورکردنەوەی گرژییەکان کرایەوە، هه‌روه‌ها بیروڕا سەبارەت بە گۆڕانی ئاووهەوا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کارکردن بۆ پەرەپێدانیان، ئاڵوگۆڕ کرا

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

یاسین

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کۆبووەوە

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆدەبنه‌وه‌

سەڵاح