zagros news agency

محەمەد سەعدەدین: ئەوەی حكوومەتی كوردستان هاولاتیان دەیكات هەرگیز بەغدا نایكات

 

سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی رایگەیاند، کە هیچ كات سيستةمى سياسى عيراق دڵسۆزی خەڵكی كوردستان نەبووە و ئەوەی حكوومەتی خۆمان دەیكات هەرگیز بەغدا نایكات.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەغدا هەموو كوردستانی بە مووچە سەرقاڵ كردووە، كە ئەمە مافێكی زۆر بچووكی خەڵكی كوردستانە بەغدا وای لێ دەكات، هیچ كات رێككەوتنێكی نەكردووە كاری پێ كردبێت، هەمیشە بەو لایەنە كاری پێ كردووە كە چۆن وا بكات هەرێم ژێردەستە بكات، دوای بخات و لاوازی بكات، هەرێمى كوردستان بێ هێز و بێ دەسەڵات بكات.

هەروەها محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هیچ كات سيستةمى سياسى عيراق دڵسۆزی خەڵكی كوردستان نەبووە و ئەوەی حكوومەتی خۆمان دەیكات هەرگیز بەغدا نایكات، بابەتەكە ئەوەیە كە عەقليەتى سياسى عيراق نایەوێ خزمەتی خەڵكێك بكات كە خاوەن حكوومەتی خۆیانن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ بنكه‌ى لالش ده‌كات

سەڵاح

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی 15 باخچەی ساوایان و قوتابخانە لە قەزای خەبات دادەنێت

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

یاسین