دوو بازرگان دەستگیرکران و بڕی (78) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.
له ڕاگهیهندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بڵاویكردهوه، لە دوو چاڵاکییدا لە ڕۆژانی 10 و 11ی 9ی 2024 لەبازگەی (هیران) توانرا بڕی (78)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ دەستی بهسهرداگیرا، كه یەکەمییان بڕی (73) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر و دووەمیشیان بڕی(5) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی تایبەتدا حەشار درابوون .
بهڕێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهش داوه، هاوکات هەر لەم دوو چاڵاکییەدا توانراوە (2) بازرگان دەستگیربکەن کە بەنیاز بوون ئەم دوو بڕە ماددەهۆشبەرە بۆ شاری هەولێر و دهۆک بگوازنەوە.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئهوهشی خستووهته ڕوو، لە دادگا دۆسیە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە و تاوانباران بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكهمانهوە بەدواداچوون بەردەوامە بۆ ئەم دۆسیەیەو دەستگیرکردنی تەواوی ئەم تۆڕە بازرگانییە.