zagros news agency

هەولێر… ئاگرێک لە شووقەکانی ئیسکان تاوەرز کەوتەوە

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، کە کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە شووقەکانی ئیسکان تاوەرز لە هەولێر کەوتەوە و ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نییە.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شوقەیەک لە نهۆمی 14ی ئیسکان تاوەرز ئاگری گرتووە و بەتەواوی سووتاوە.

هەروەها شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نییەو کۆنترۆل کراو لێکۆلینەوە دەکرێت لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆكی هەرێمی کوردستان لە یادی چل و دوو ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا پێنج نمرە بە قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بدا

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح