سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، “تاکە رێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده له سووريا.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، ستایش و دەستخۆشی لە مەزڵووم عەبدی و ئەنەکەسە، هەموو ئەو کەسانە دەکات کە کاریان بۆ کۆنفرانسەکە کردووە و دەڵێت، “مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆره و دڵى گه‌لى كوردستانى له هه‌موو شوێنێك خۆش كرد”.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، “هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كمان بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه و بۆ مافه ره‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتى له سووريا و ناوچه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه”.

