zagros news agency

بەغدا سەتان ملیار دینار بۆ رازاندنەوەی دیوارەكان خەرج دەكات


حكوومەتی عێراق بەهەدەردانێكی زۆر لە پێناو بەڕێوەچوونی لووتكەی عەرەبی دەكات كە بڕیارە شەممەی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ دووشەم 12ی ئایار سیپان شێروانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: بۆ لووتكەی عەرەبی بەغدا سەتان ملیار دیناری تەنیا لە داپۆشینی دیوارەكانی سەر شەقام بە “جبسن بۆرد” و نیگاركێشی شەقامەكان خەرج كردووە، كە باشیش دەزانن كاتییە و بەرگەی بارانێك ناگرێت و دادەڕزێت، بەڵام بۆیان ئاساییە چونكە پارە زۆرە.

ئاماژەی بۆ كردووە كە ئەو بەهەردەدانە لە كاتێكدایە كە هێشتا مووچەی شەش ملیۆن كورد لەلایەن بەغداوە نەهاتووە و بەردەوام بیانووی جۆراوجۆر دەبیننەوە.

شێروانی رەخنەی لەوانەیش گرتووە كە بەردەوام بیانوو بۆ بەغدا دەهێننەوە و نووسیویەتی، هەندێك بەناو كورد بیانوو بۆ بەغدا دێننەوە بۆ نەناردنی مووچە و حەق بە بەغدا دەدەن و دەڵێن، دژایەتیكردنی هەرێم نییە و لە بەغدا یاسا و حكوومەت هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر… لە گەڕەکی سەربەخۆیی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک دانرا

سەڵاح

ئاگادارییەک لە دژە تیرۆری کوردستان

سەڵاح

ڕێکاری پێویست بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان گیرایە بەر

سەڵاح