وێستگەی هاوبەشی تۆمارکردنی ئاوی رووباری دیجلە لە ئیبراهیم خەلیل دانرا.
بهپێی بهدواداچونێكی ئاژانسی زاگرۆس، ئهمرۆ 14ی5ی2025 لەسەر بنەمای رێککەوتنی هاوبەشی تیمی تورکی – عێراقی و کوردستانی، ئەمڕۆ تیمێکی هونەری هاوبەشی تورکی- عێراقی- هەرێمی کوردستان یەکەم وێستگەی پێوانەی ئاوی رۆیشتوویان لەسەر رووباری دیجلە لە ئیبراهیم خەلیل دانا.
تیمی بەرێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو، یەکەم خوێندنەوەی پێوانەی ئاوی دجلەیان لەو وێستگە نوێیە تۆمارکرد، وێستگەکە لە یەک کاتدا داتا بۆ هەولێر و بەغدا دەنێرێ.

