ئه‌ندامێكی ئ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە کۆمپانیا ئەمریکیەکان پێشووتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان كردووه بۆ گرێبه‌سته‌كان و له رووی یاساییه‌وه مامه‌ڵه‌یان كردووه، ته‌واوی گرێبه‌سته‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بواری نه‌وت و غاز ده‌ستووری و یاسایین.
سەگڤان سندی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کۆمپانیا ئەمریکیەکان پێشووتر هه‌ڵسه‌نگاندنیان كردووه بۆ گرێبه‌سته‌كان و له رووی یاساییه‌وه مامه‌ڵه‌یان كردووه، جیا له‌وه‌ش گرێبه‌سته‌كان هی 15 ساڵ پێش ئێستان، ئه‌مه‌ی كراوه ته‌واوكاری گرێبه‌ستەكانی پێشووتر بووه، هه‌روه‌ها گرێبه‌سته‌كان لە لایەن دادگای كه‌رخەوە یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه كه هیچیان نایاسایی نین و به‌پێی یاسا كراون، ته‌واوی گرێبه‌سته‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بواری نه‌وت و غاز ده‌ستووری و یاسایین، به‌پێی ماده‌كانی 111 و 112 و 109ی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئەمریكا چەندان جار لە ئاستی زۆر باڵا، وەك وەزیری دەرەوە و وەزیری وزەی ئه‌مه‌ریكا، بە فەرمی پشتیوانی بۆ گرێبه‌سته‌كان دووپات كراوەتەوە، ئێستا ئیتر ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی و پارێزگاری لەو گرێبەستانە دەكات، بۆیە قسەی عێراق و جاشەكانی بەهایان نابێت.
هەروەها سەگڤان سندی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە به‌داخه‌وه هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری كورد له عێراق لەگەڵ ئەو جاش و بەكرێگیراوانەی كە هەموو خەڵك دەیانناسێت كێن، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، سه‌نگه‌ریان له كوردستان گرتووه، بوونه‌ته ده‌مڕاست و گوته‌بێژی نەیارانی كورد، ئەوانە بە عێراقیشەوە باش دەزانن گرێبه‌سته‌كان یاسایی و دەستوورین، كەچی بەردەوام قسەی لە دژ دەكەن و هەوڵی چەواشەكردنی خەڵك دەدەن، چونكە دەزانن بەهۆی ئەو گرێبەستانەوە هەرێمی كوردستان بەهێز دەبێت، ئەمەش ترسی لە دڵ دروست كردوون.
رێباز یونس

