zagros news agency

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتووچۆ ئاسایی بۆتەوە

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ى ئایار، لە دەروازەی تەمەرچینی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی، سەدان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆکاری جیاواز ویستوویانە لەڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەشتی وڵاتی ئێران، بە دیاریکراوی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، نەیانتوانیوە گەشت بکەن و گەڕێنراونەتەوە.

لەمبارەیەوە سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بەهۆی وەستانی سیستەم لە دیوی ئێران، هاووڵاتیان نەیاندەتوانی گەشتی ئەو وڵاتە بکەن، بەڵام ئێستا کێشەکە چارەسەر کراوە و هاتووچۆ ئاسایى بۆتەوە، ئەوانەی دوێنی گەڕێنراونەتەوە دەتوانن ئەم گەشتەکانیان بکەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە د. سەیوان عەلی ڕەزا دەکات

سەڵاح

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی: ئاگرەکەی سلێمانی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان

سەڵاح

پارێزگاری دهۆک وەک باشترین کەسایەتیی سەرکردە لە بواری کارگێڕیدا بەربژێر دەکرێت

گوران